کوردستانی
لە رووداوێکدا گەنجێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکێک لە ناحیەکانی قەزای دوزخورماتوو گەنجێک بە تراکتۆرێکەوە کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی دوزخورماتوو و گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022 گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی یەنگیجەی سەر بە قەزای دوزخورماتوو بە تراکتۆرێکەوە کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی دوزخورماتوو، بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
هەربەپێ ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە، گەنجەکە ناوی (ماهیر شاکر عەلی)یە و تەمەنی 28 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادکراوە.
س.ر

بیروڕا