کوردستانی
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ژمارەی سەردانەکان زۆرتر بووە بەراورد بە ژمارەی سەردانەکان لە مانگی تەموزدا، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو ئامارانەی کە تۆمارکراون دەریدەخەن لە مانگی ئابدا ژمارەی داخستنەکانی بەراورد بە مانگی رابردوو کەمی کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئابی 2022 قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "پشتبەست بەو داتاو زانیاریانەی لە هۆبەی ئامار و تەکنەلۆجیای زانیاری دیوانی قایمقامییەتی سلێمانی تۆمارکراون، لەماوەی یەک مانگدا لە بەرواری 1ی ئابی 2022 تاوەکو 31ی ئابی 2022 لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی (8298) سەردانیان بۆ بازارو شوێنە گشتیەکانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە، ئەم رێژەیەش بەراورد بە مانگی رابردوو زیادیکردووە، بە جۆرێک لە مانگی رابردوودا (6835) سەردان ئەنجامدرابوون.
لەو ئامارەدا هاتووە "ژمارەی داخستنەکان بەراورد بە مانگی تەمووزی ئەمساڵ کەمیکردووە، و لەم مانگەدا (60) شوێنی گشتی داخراون، و ئەو شوێنانەی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە لەم مانگەدا بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون، شوێنەکانیش: (1) سەرتاشخانە، (1) بلیارد، (1) هۆتێل، (1) گۆشتفرۆش، (1) هەرزان بازار، (2) کۆگا، (3) ئاریشتگا، (3) مەلەوانگە، (3)کۆشکی چاڤی لاند، (4) فۆتۆکۆپی، (6) خواردنگەو ریستۆرانت، (34) شوێنی زیادەرەویبوون".
دواین ئامار، وردەکاری کاروچالاکیyەکانی دیکەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی لە مانگی ئابدا، بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کردووە:
ئاگادارکردنەوە: (573) پسوڵە
دادگە: (11) حاڵەت
مەوادی لەناوبراو: (67،085) کگم
غەرامە: (71،300،000) ملیۆن دینار.
قایمقامییەتی سلێمانی لەڕێگەی لیژنە هاوبەشەکانەوە بەردەوام چاودێری شوێنە گشتییەکان دەکات، و رێنمایی پێویستیان پێدەدات، بە لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی و تەندروستیی هاوڵاتییان رێگە بە کارکردنیان دەدات.
س.ر

بیروڕا