کوردستانی
تەقە لە مامۆستایەک کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی راپەڕینی قەزای کەلار لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە مامۆستایەکی قوتابخانەی شێروانە کرا لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا و بریندارکرا.
موقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022 لە گەڕەکی راپەڕینی قەزای کەلار لەناق ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیکاشۆ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان تەقە لە مامۆستایەکی ئامادەیی شێروانە کرا و فیشەک بەر دەستی کەوتوەو برینداربووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەری پێویستی بۆکراوەو دادوەر بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردووە، پۆلیسیش چووەتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە و لە هەوڵی ئاشکراکردنی ناسنامەی و دەستگیرکردنی تۆمەتباردان".
س.ر

بیروڕا