کوردستانی
به‌شێوازێكی نوێ به‌شه‌خۆراكی مانگانه دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسی به ئه‌لیكترۆنیكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی ئەیلولی 2022 وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه "ساڵح موسلیم، وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌كه له‌گه‌ڵ شاندی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی پرسی گۆڕینی شێوازی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان و به ئه‌لیكترۆنیكردنی تاوتوێكردووه و به‌پێی ئه‌و میكانیزمه به‌شه‌خۆراكی ئه‌و كه‌سانه ده‌بڕدرێت كه له هه‌رێمی كوردستان ناژین".
له بلأاوكراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه "وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم پێی راگه‌یاندوون هاوڵاتییان گرفتیان له‌گه‌ڵ كوالێتی خۆراكه‌كاندا هه‌یه و ئه‌و جۆره سیستمه ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ش بكات".
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له چه‌ند مانگی رابردوودا شاندێكی وەزارەتی بازرگانی عیراق له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا سه‌ردانی كۆگاكانی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان له هه‌رێمی کوردستان كردووە، نیگه‌رانی خۆیان له شێوازه‌كه‌ی و جۆره‌كه‌ی ده‌ربڕی.
س.ر

بیروڕا