کوردستانی
حزبی شیوعی لە کەرکوک: بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کێشەکانی کەرکوک چارەسەرنابن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی شیوعی لە كەركوك رایدەگەیەنێت لەڕووی ئەمنییەوە دۆخی کەرکوک زۆرباش نییە، ئاماژەی بەوەشکرد بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کێشەکانی کەرکوک چارەسەرنابن.
بەختیار محەمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی شیوعی لە كەركوك لەبارەی دۆخی ئەمنی کەرکوکەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لەم دواییانەدا لە شاری کەرکوک جموجوڵی چەکداری و کردەوەی تیرۆریستی دەبینرێت لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکوک کە ئەمەش نیشانەیەکی خراپە و هاوڵاتییانی کەرکوک رووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە، هەروەها لە کەرکوک لەڕووی خزمەتگوزراییە گشتییەکانی وەک کارەبا و ئاو کەموکورتی زۆری هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کەرکوک دابەشبوون هەیە لەنێوان هێزە سیاسییەکان و ئیدارەی پارێزگا، هەروەها جیاکاری نەتەوەیش لەناو خەڵکدا هەستپێدەکرێت، پەیوەندیی حزبە کوردستانییەکان لەگەڵ یەک ئاسایی و باشە، بەڵام پەیوەندیی حزبە کوردستانییەکان لەگەڵ حزبە عەرەبی و تورکمانییەکان لە ئاستی پێویستدا نییە.".
لەبارەی ئەوەی چاوەڕێدەکرێت کابینەی داهاتووی حکومەتی عیراق چی بۆ کەرکوک بکات بەختیار محەمەد وتی "کێشەی بنەڕەتی کەرکوک کێشەی ناسنامە و خاکی کەرکوکە، بۆیە بە پێکهێنانی حکومەتی عیراق پێشبینی ناکەم کێشەکان چارەسەربن، بەڵام پێکهێنانی حکومەت و پەسندکردنی بودجە کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر کەرکوک لەڕووی پرۆژەی خزمەتگوزارییەوە".
س.ر

بیروڕا