کوردستانی
سەڵاحەدین بەهادین: هەڵبژاردنەکانی هەرێم دوادەخرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامی رایگەیاندووه، ئامانجەکان بۆ ئەوەدەچن هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان دوابخرێن و ئەوەش جێگەی نیگەرانییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاندووە "جێگەی نیگەرانییە تاوەکو ئێستا ئامانجەکان بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەڕۆن هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دوابخرێت و پێویستە بەرپرسان لەپێناو شکۆی نێودەوڵەتی هەرێمی کوردستان رێگری بکەن لەوەی ئەو دواکەوتنە کاتێکی زۆر بخایەنێت".
سەڵاحەدین بەهادین لە درێژەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شورای حزبەکەی ئاماژەی بەوەش کردووە "چارەسەر نەبوون و بەردەوامی گرفتی دوو ئیدارەیی بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی کاریگەری تەواوی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان هەیە و جێی داخە دەیان ساڵە ئەو ناکۆکییانە چارەسەر نەکراوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی كوردستان دەبێت لە یەکی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و تەنها کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ ئەو وادەیە.
س.ر

بیروڕا