کوردستانی
هەفتەی داهاتوو نەوت لەم شوێنانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوامە و بڕیارە هەفتەی داهاتووش نەوتی چەند شوێنێک دابەش بکرێت.
دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوامە و بڕیارە هەفتەی داهاتووش نەوتی چەند شوێنێک دابەش بکرێت.
بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2019 نەوت لە سنووری قائیمقامیەتی رانیە و دوکان دابەش دەکرێت.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، رۆژی دووشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2019 نەوت لە سنووری قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و ناحیەی بازیان دابەش دەکرێت.
هەروەها، رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2019 نەوت لە سنووری قائیمقامیەتی شارەزور و دەربەندیخان دابەش دەکرێت.