کوردستانی
هۆشداری دەرێتە خاوەن خانووە زیادەڕەوییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
پارێزگاری سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی خاوەنی خانووی زیادەڕەوین، ئاماژە بەوەدەکات تەنها 4 رۆژ مۆڵەت ماوە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022 هەڤاڵ ئەبوبەکر, پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "rۆژانە زیاتر لە هەزار هاوڵاتیی سەردانی پارێزگا دەکەن بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری تاپۆکردنی خانوەکانیان و کۆتا مۆڵەتیش بۆ پێشکەشکردنی داواکاری 9ی ئەم مانگەیە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەم مامەڵەکانیان بێنن بۆ ئەوەی بێبەشنەبن".
پارێزگاری سلێمانی لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی پارێزگا ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا مامەڵەی 20 هەزار هاوڵاتی بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان تەواوکردووە و تائێستاش بەردەوامی هەیە".
ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی یاسا دەبێت ئەو 250 هەزار خانوە بێتاپۆیەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان هەن بۆ هەر مەترێک لەنێوان بڕی 15 بۆ 30 هەزار دینار بۆ ناو شارەکان و بڕی 10 بۆ 15 هەزار بۆ قەزاکان و بڕی 5 بۆ 8 هەزار دینار ناحیەکان تاپۆبکرێن.
س.ر

بیروڕا