کوردستانی
لەبارەی وەرنەگرتنی باج لە کۆمپانیاکان روونکردنەوەدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی رایگەیاند باج لەسەر ئەو کۆمپانیایانە هەڵگیراوە کە کارەکانیان راگرتووە و هاوشێوەی ئەو کۆمپانیایانە هەژماریان بۆ ناکرێت کە کاردەکەن.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشهسازیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی رێنماییەکانی ساڵی 2019 چیتر باج لەو کۆمپانیایانە وەرناگیرێت کە کارناکەن لەبەر ئەوەی باج لە داهات وەردەگیرێت و ئەو کۆمپانیایانەش کاریان راگرتووە و داهاتیان نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەزیری دارایی پێی راگەیاندوون ئاگاداری ئەو جۆرە کۆمپانیایانە بکەنەوە بۆ ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی باج بکەن بۆ ئەوەی رێککارە یاساییەکانیان بۆ تەواو بکرێت و باجی تەنها یەک ساڵیان لێوەردەگیرێت لەکاتی مامەڵەکەدا".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەماوەکانی رابردوودا بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکان مایەپووچ بوون و کارەکانیان بەهۆی نەبوونی بودجەوە راگرتبوو.
س.ر

بیروڕا