کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
سەرۆکی کۆمەڵەی کەمئەندامان رایگەیاند، لەمەودوا مووچەی میراتگری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستپێدەکاتەوە کە ماوەیەک بوو راگیرابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022، سامان حسێن، نوێنەری کۆمەڵەی کەمئەندامان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە هەوڵی بەردەوامی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی راگیراوی میراتگری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بگەڕێتەوە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانیش کاری باشیان بۆ کردووە".
هاوکات لە نووسراوەکەی وەزارهتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیشدا هاتووە "پێویستە فەرمانەکەی کە پاڵپشت بە فەرمانی ژمارە 2523ی سەرۆک وەزیران دەرچووە لە 25ی ئابی ئەمساڵە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
س.ر

بیروڕا