کوردستانی
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی هەولێر - پیرمام لە پشت بازگەی شاوێس رووداوێکی هاتوچۆی سەخت روویداوە لە ئەنجامدا شەش کەس برینداربوون
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئەیلولی 2022 فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردووە لەسەر رێگەی هەولێر - پیرمام لەپشت بازگەی شاوێس، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نێسان سەنی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و خێرا لێخوڕین کۆنترۆڵی لەدەستدا و چووەتە سایدی بەرانبەر و لەوێ خۆی کێشا بە پیکابێکی دەبڵ".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەدەرەنجامی رووداوەکەش شەش کەس کە شوفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بوون بە سەختی برینداربوون و وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتووەتەوە".
س.ر

بیروڕا