کوردستانی
ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ به‌ریتانیا تۆماركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاندووه له یه‌ك رۆژدا ژماره‌ی پێوانه‌یی په‌ڕیه‌نه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ كه‌ناراوه‌كانی به‌ریتانیا تۆماركراوه كه هه‌زار كۆچبه‌ره.
ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاندووه "سه‌ره‌ڕای تووندبوونی ڕێوشوێنه‌كانی به‌ریتانیا بۆ رێگری له كۆچی نایاسایی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و وڵاته به‌راورد به ساڵََی رابردوو زۆر زیادیكردووه و ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه به‌شێوه‌یه‌ك له یه‌ك رۆژدا هه‌زار كۆچبه‌ر په‌ڕیونه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته و قه‌ره‌باڵغترین رێگه‌كانی وه‌ك كه‌ناڵی ئینگلیز به‌كارده‌هێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "به هه‌مانشێوه ژماره‌ی كۆچبه‌ران بو وڵاتی فه‌ڕه‌نساش زیادیكردووه به‌شێوه‌یه‌ك تاوه‌ك و ئێستا له ئه‌م ساڵدا 22 هه‌زار و 670 كۆچبه‌ر روویان له‌و وڵاته كردووه له كاتێكدا ساڵی رابردوو تا ئه‌م رێکەوتە ژماره‌كه 12 هه‌زار و 500 كۆچبه‌ر بوو".
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا ئه‌و وڵاته بڕیاریدا به ره‌وانه‌كردنی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ی بۆ رووه‌ندا له كیشوه‌ری ئه‌فریقا.
س.ر

بیروڕا