کوردستانی

ئاگر لە کامپێکی ئاوارەکان کەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگر لە کامپێکی ئاوارەکان کەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر بەهۆی شۆڕتی کارەباوە ئاگر لە کامپی هەرشەم کەوتووە، بەهۆیەوە شەش کەرڤانە سووتان، بەرگریی شارستانی هەولێریش دەڵێت "زیانی گیانی نەبووە".

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئەیلولی 2022 ئاگر لە کامپی هەرشەم کەوتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆیەوە شەش کەرڤانە و مارکێتێک سووتاون، هەروەها هۆکاری ئاگرەکەش شۆڕتی کارەبا بووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan