کوردستانی
بە بڕیارێک مووچەی ئەم فەرمانبەرانە رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو كارمەندانەی كۆتایی بە راژەكانیان هاتووە، یان دەست لە كاردەكێشنەوە، پارەی مۆڵەتی كۆكراوەیان راگیراوە و خەرجناكرێت.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان کە تیادا هاتووە "ئەو كارمەندانەی دەست لە كاردەكێشنەوە یان كۆتایی بە راژەكانیان هاتووە، پارەی مۆڵەتی كۆكراوەیان بۆ خەرج ناكرێت، چونكە ئێستا راگیراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە.
پارەی مۆڵەتی كۆكراوە بۆ ئەو كەسانە، دەكاتە شەش مانگ مووچەی بنەڕەتییان، بۆ نموونە كەسێك مووچەی بنەڕەتی 500 هەزار دینار بێت، ئەوە دەكاتەو سێ ملیۆن دینار.
س.ر

بیروڕا