کوردستانی
نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی پڕبووه له منداڵانی بلوری و هۆشداری ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت نه‌خۆشخانه‌كه‌یان پڕبووه له‌و منداڵانه‌ی به بلوری له‌دایكبوون و نه‌به‌كامن و كێشه‌ی ته‌ندروستییان هه‌یه.
د، پشده‌ر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "له ئێستادا له به‌شی دووی یه‌كه‌ی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كان 40 منداڵی بلوری لێیه كه له 18 منداڵییان هی شه‌ش دایكن واته سكی سیانه و چواره‌ی تێدایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد " منداڵه‌كان نه‌به‌كامن و كێشه‌ی ته‌ندروستی و كامڵ نه‌بوونیان هه‌یه و شوێن له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا گرفتی كه‌می په‌رستار و كارمه‌ندمان هه‌یه كه واده‌كات خزمه‌تی پێویست پێشكه‌شنه‌كه‌ین و هیوادارین به زووترین كات به‌ده‌نگمانه‌وه‌بێن".
له چه‌ند مانگی رابردوودا به‌شێكی نوێ بۆ منداڵانی تازه له‌دایكبوو له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی كرایه‌وه كه گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین به‌شه له‌سه‌ر ئاستی عیراق.
س.ر

بیروڕا