کوردستانی

روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی‌ و ئابووریی حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی لێخۆشبونى باجى کۆمپانیاکان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، سەرجەم کۆمپانیاکان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئەیلولی 2022 وه‌زاره‌تى دارایی‌ و ئابووریی حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند "دوای ئەوەى رۆژى چوارشەمەى رابردوو ڕێکەوتى 2022/8/31، ئاوات جەناب نورى, وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ ژورى بازرگانیى سلێمانى کۆبووەوە، دواتر دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری داوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کارناکەن و سەردانی باجیان نەکردووە تەنها باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و لە کۆبوونەوەی بەرێز جەنابی وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری هیچ بڕیارێکی لەم جۆرە نەدراوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "سەرجەم کۆمپانیاکان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانە راپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن، جا کار بکات یاخود نا. لە کاتێکدا باج دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کەوا چالاکی هەبێت و قازانجی کردبێت، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە لەکاتی وەستانی کۆمپانیا پێویستە کۆمپانیا ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجامبدات و راپۆرتی دارایی خۆی پێشکەش بکات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan