کوردستانی

غازی ماڵان دەبێت بە بۆری

مەودا میدیا - سلێمانی |


غازی ماڵان دەبێت بە بۆری
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت غاز بە بۆری دەگاتە ماڵان، ئاماژەی بەوەشدەکات مۆڵەتی پرۆژەی گەیاندنی غاز بۆ ماڵان دراوە.

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "مۆڵەتی پرۆژەی گەیاندنی غاز بۆ ماڵان دراوە، ئەویش بە دوو قۆناغ دەبێت، قۆناغی یەكەم دروستكردنی عەمبارەكانی غاز، دواتر دیاریكردنی ئەو كۆمپانیایانەی كە دەتوانن ئەم پرۆسەیە بگەیەننە ماڵان".

ئامژە بەوەشدەکات "ئەم پرۆژەیە هەم هاوڵاتییان قازانج دەكەن كە غازێكیان بە ئاسان و نرخێكی باش پێ دەگات، خەڵكێكی بازرگانیش ناتوانن دەستكاریی ئەم پرۆسەیە بكەن، بەڵكو حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی سەرپەرشتی دەكات. ئەم پرۆژەیە قۆناغی باشی بڕیوە، هیوادارین بگاتە حەدی كۆتایی و بكەوێتە باری جێبەجێكردنەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan