کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: بە زووترین کات کارەکانی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری تەواوبکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: بە زووترین کات کارەکانی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری تەواوبکرێت
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەشارە حەیاتەکە ئەنجامدەدەین، رێگەچارەی گونجاو بۆ تەواوکردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری دەدۆزینەوە".

لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەبارەی کارەکانی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی (شەقامی بابان) لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کۆبووینەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سەرەتای هەفتەی داهاتووش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شارە حەیاتەکە ئەنجامدەدەین، رێگەچارەی گونجاو بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژە ستراتیجییەمان لەبەردەستدایە".

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "دەبێ بە زووترین کات کارەکانی ئەم پرۆژەیە تەواوبکرێت".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan