کوردستانی
حکومەتی عیراق رێگەی سەرەکیی کەرکوک- هەولێر دادەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی رێگەکە سبەینێ لە کاتژمێر 5:00ی بەیانی رێگەی سەرەکیی کەرکوک- هەولێر دادەخرێت.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی رێگەکە سبەینێ لە کاتژمێر 5:00ی بەیانی رێگەی سەرەکیی کەرکوک- هەولێر دادەخرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، له كاتژمێر 05:00ی بهیانی سبهینێ چوارشهممه، رێگەی سهرهكیی نێوان ههولێر- كهركوك بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە و کارکردن تێیدا دادهخرێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، داخستنی رێگەکە لە کۆلێژی کشتوکاڵ لە شاری کەرکوک دەستپێدەکات تاوەکو بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
ئاشکراشیکرد، رێگەی نێوان کەرکوک- هەولێر بەشێوەی یەک ساید کراوە دەبێت و داخستنی ئەم رێگەیەش بەردەوام دەبێت تاوەکو بڕیارێکی نوێ دەردەچێت.
ر. ئ
ئاشکراشیکرد، رێگەی نێوان کەرکوک- هەولێر بەشێوەی یەک ساید کراوە دەبێت و داخستنی ئەم رێگەیەش بەردەوام دەبێت تاوەکو بڕیارێکی نوێ دەردەچێت.
ر. ئ
بیروڕا


