کوردستانی

پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت
مەودا میدیا-  

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ چوارشەممە 7ی ئەیلول و سبەینێ پێنجشەممە 8ی ئەیلولی 2022ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمانی شارەکانی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لەنێوان 30 بۆ 44 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لەنێوان 39 بۆ 44 پلە دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan