کوردستانی
هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە پێشوازی لە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لەو گەشتیارییە ئێرانی و بیانیانەی بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن دێنە هەرێمی کوردستان.
سیروان حسێن، وتەبێژی دەرەوازی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامادەکارییەکانمان دەستپێکردووە بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن کە زۆرینەیان لە وڵاتی ئێرانەوە دێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی 15 بۆ 20 هەزار گەشتیارە لە رۆژێکدا، لە ئەمڕۆشەوە زیارەتکاران دێنە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن".
وتەبێژی دەرەوازی حاجی ئۆمەران وتی "هاتوچۆکردنی گەشتیاران بۆ هەردوو دیو ئاساییە، بەڵام ئەوەی قەدەغە هیچ گەشتیارێک ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەت گەشتبکات".
ساڵانە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن زیارەتکارێکی زۆر لە ئێران و وڵاتە جیاوازەکانی دیکەوە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
س.ر

بیروڕا