کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: کێشەمان فرۆشتنی نەوت نییە، بەڵکو کێشەمان شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەوان کێشەیان نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، ئاماژە بەوەشدەکات کومەتی هەرێمی کوردستان پێداگرە لەسەر ئەوەی پرۆسەی چاکسازی لە هەموو سێکتەرەکاندا ئەنجام بدرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ اربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵات لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر نەوت و رایگەیاند "ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەوەدانییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵكو کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە".
ئاماژەی بەوەشکرد ""حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگرە لەسەر ئەوەی پرۆسەی چاکسازی لە هەموو سێکتەرەکاندا هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ بکات".
قوباد تاڵەبانی داواشدەکات، ئەمەریکا وەک چۆن لە ماوەی رابردودا هاوکار و پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بوە لە پرۆسەی چاکسازیدا، بۆ لەمەودواش لە هاوکارییەکانی بەردەوام بێت.
س.ر

بیروڕا