ئابووری
بەهای لیرەی تورکی بەرانبەر دۆلار بە ئاستێکی بەرچاو دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تادێت لیرەی تورکی بەرانبەر دراوەبیانییەکان زیاتر دادەبەزێت، بەتایبەت بەرانبەر دۆلار و لە ئێستادا یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر 18 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
تادێت لیرەی تورکی بەرانبەر دراوەبیانییەکان زیاتر دادەبەزێت، بەتایبەت بەرانبەر دۆلار و لە ئێستادا یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر 18 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە تورکیا، یەک دۆلاری ئەمەریکی بە 18.24 لیرە و یەک یۆرۆ بە 18.04 لیرە مامەڵەی پێوەکرا، دواتر بەهای لیرە زیاتر دابەزی و یەک دۆلار بە 18.25 لیرە و یەک یۆرۆ بە 18.05 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
هۆکاری دابەزینی لیرەی تورکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نیگەرانیانەی لەبارەی داڕوخانی ئابووریی تورکیا لەئارادایە، بەتایبەتی رێژەی سوود و سیاسەتی ئاڵوگۆڕی دراو، هەڵاوسانی بەرز و ترس لە پاشەکشەی ئابووریی جیهانی.
ر. ئ
ر. ئ