کوردستانی
هەپەگە داوای روونکردنەوە لە پارتی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبارەی هێرشەکانی پێنجی ئەم مانگەی سەر گەریلاکانیان لە دۆڵی بالیسان کە کە تێیدا سێ گەریلا شەهید بوون و دووانی دیکەش بە برینداری کەوتنە دەست پارتی دیموکراتی کوردستان، هێزەکانی پارساتنی گەل- هەپەگە رایگەیاند "داوا دەکەین پارتی ئەو بریندارانەمان رادەست بکەنەوە و روونکردنەوە بدەن".
لەبارەی هێرشەکانی پێنجی ئەم مانگەی سەر گەریلاکانیان لە دۆڵی بالیسان کە کە تێیدا سێ گەریلا شەهید بوون و دووانی دیکەش بە برینداری کەوتنە دەست پارتی دیموکراتی کوردستان، هێزەکانی پارساتنی گەل- هەپەگە رایگەیاند "داوا دەکەین پارتی ئەو بریندارانەمان رادەست بکەنەوە و روونکردنەوە بدەن".
ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هه‌په‌گه ئاماژەی بەوەکردووە "پێنجی ئه‌یلول له ئێواره‌دا تیمێكی گه‌ریلاكان كه له پێنج كه‌س پێكهاتبوو كاتێك له ده‌وورووبه‌ری گوندی تاراوای دۆڵی بالیسان ده‌چوون بۆ هه‌رێمی دیكه، رووبه‌ڕووی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوونه‌وه. له‌و تیمه‌دا هه‌ڤاڵانمان ره‌مه‌زان بۆتان، ئارمانج زیلان، كارۆ كۆبانێ، ئاشیكار جۆله‌مێرگ و زانیار تاڤێ به‌شداربوون. به‌پێی زانیارییه‌كانمان له‌و هێرشه‌دا سێ هه‌ڤاڵمان شەهید بوون و دوو هه‌ڤاڵیشمان برینداربوون".
ئەوەش هاتووە "زانرا كه هێزه‌كانی پارتی دوای هێرشه‌كه ده‌ستوه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كردووه و هه‌ڤاڵانی برینداری ئێمه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و بردوویانن. تائێستا ئێمه نازانین كه له‌و گرووپه كام له هه‌ڤاڵانمان شه‌هیدبوون و كامیان بریندارن".
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باوەڕی وایە گەریلاکانیان لەو ناوچەیە لەڕێگەی هه‌واڵگرییەوە کراونەتە ئامانج و لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، "ئاشكرایه كه له‌و هه‌رێمه‌دا كه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ گه‌رم نییه، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كتوپڕ هات و به شه‌و كاتێك كه له گروپێك به ده‌شتاییدا به پێ ده‌ڕۆیشتن ده‌ستنیشان كراون و لێیاندراوه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه هاوڕێیانمان به سیستمێكی هه‌واڵگری و به رێكخراوی خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه. هه‌روه‌ها كاتێك كه هێزه‌كانی په‌ده‌كه هاتنه هه‌رێمه‌كه و بیستنی ده‌نگی چه‌ك له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوچه‌كه دۆخێكی جێگه‌ی سه‌رنجه".
ئەوەشی روونکردووەتەوە "ئەوەش رووداوێكه كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت و روونبكرێته‌وه. له‌م خاڵه‌دا زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانی برینداریشمانه‌وه له روونكردنه‌وه‌ی چۆنێتی روودانی رووداوه‌كه‌دا جێگه‌ی گرنگی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هیوادارین كه هه‌ڤاڵانی ئێمه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌وه ده‌ستگیركراون، له نزیكترین كاتدا راده‌ستمان بكرێنه‌وه".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


