کوردستانی

"هۆشداریی دەدرێت" رەنگە دەرگەی خوێندنگەکان لە وادەی دیاریکراودا نەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هۆشداریی دەدرێت" رەنگە دەرگەی خوێندنگەکان لە وادەی دیاریکراودا نەکرێنەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەم نزیکانە دەرگەی خوێندنگەکان دەکرێنەوە، بەڵام تائێستا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە هیچ هەنگاوێکی جددی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ نەناوە، لەوبارەیەوە نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداریی دەدات و دەڵێت "بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەین و پرۆسەی خوێندن پەکدەخەین".

کاروخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا سەبارەت بە بەڵێنەکانی وەزیری پەروەردە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند "تائێستا هیچ وەڵامێکی داواکارییەکانمان بۆ دەمەزراندن نەدراوەتەوە و چاوەڕێی پرۆژەکەی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەین بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ کە ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە".

 نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداریشیی-دا "لە ئەگەری نەبردنە سەری ئەو بەڵێنەی کە پێمان دراوە بۆ دامەزراندن، زیاتر لە 25 هەزار مامۆستای وانەبێژی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن و بەوەش پرۆسەی خوێندن پەکی دەکەوێت".

وتیشی "بەپێی ئامارێکی بریکاری وەزارەری پەروەردە ساڵی 2021 زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەبووە، بەڵام بەهۆی رێکخستنی میلاکاتەوە نزیکەی پێنج هەزار مامۆستا لە کارەکانیان دورخراوەنەتەوە، ئێستا زیاتر لە 25 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەیە".

ر. ئ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد