کوردستانی

لە دوای رێگەی کەرکوک- هەولێر ئەم رێگەیەش بۆ هەولێر داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دوای رێگەی کەرکوک- هەولێر ئەم رێگەیەش بۆ هەولێر داخرا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی رژانی رۆن و گاز لە تانکەرێکی هەڵگری سوتەمەنی رێگەی هەولێر- کۆیە داخراوە تا ئەو کاتەی خاوێندەکرێتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبارەیەتیی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی رژانی رۆن و گاز لە تانکەرێکی هەڵگری سوتەمەنی هاوڵاتییان و شوفێرانی ئاگاداردەکەینەوە کەوا لە کاتی ئێستادا، رێگەی هەولێر کۆیە لە هەورازە نەفت داخراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی رژانی رۆن و گازێکی زۆر لەسەر رووی شەقامەکە خلیسکبوونی شەقامەکە مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی شۆفیران"، وتیشی "تکادەکەین لەکاتی زۆر پێویست نەبێت شەقامەکە بەکارنەهێنن ،تاکو تیمەکانی شارەوانی شوێنەکە پاکدەکەنەوە".

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی نۆژەنکردنەوە و قیرتاقکردنی رێگەی هەولێر- کەرکوک دادەخرێت و تەنها یەک سایدیان کراوە دەبێت.

ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan