کوردستانی

رۆژهەڵاتی کوردستان؛ 16 کۆچبەر برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژهەڵاتی کوردستان؛ 16 کۆچبەر برینداربوون
مەودا میدیا-

بەگوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی هەنگاو لە ماوەی پێنج رۆژدا 16 کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران برینداربوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممەی رابردوو لە سنووری ھەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بەتەقەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی شەممەش لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بریندارکراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ماوەی پێنج رۆژدا 16 کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی نەوسوود و مەریوان و بانە و سەردەشت لە رۆژھەڵاتی کوردستان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران برینداربوون.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan