کوردستانی

پێشنیازدەکرێت کامێرای هاتوچۆ لە کۆمپانیا وەربگیرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشنیازدەکرێت کامێرای هاتوچۆ لە کۆمپانیا وەربگیرێتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک پێشنیاز دەکات کامێرای جێگیر (پۆینت تو پۆینت) لەلایەن وەزارەتى ناوخۆوە سەرپەرشتى بکرێت و لە کۆمپانیا بسەنرێتەوە.  
  
فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای دهۆک بە دەنگى ئەمەریکاى وت "تێبینیەکم هەیە لەسەر دانانی کامێرای جێگیر (پۆینت تو پۆینت)، من پێم باشە حکومەت لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ سەرپەرشتی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت بگرێتە ئەستۆی خۆی".  
  
وتیشى "رەنگە ئەوکات لەسەر هاوڵاتی ئەهوەنتر بێت و باشتر پێشوازی لەم سیستمە بکات، چونکە خەڵکی ئێمە هەر ئیشێک بە کۆمپانیا بدرێت و بکرێت پێی ئیستفزاز دەبێت".  
  
فەهیم عەبدوڵڵا دەشڵێت "من لەگەڵ دانانی سنوورێکم بۆ ئەو تیژڕەوییەی کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی چەندەها قوربانی لەسەرتاسەری کوردستاندا، لەگەڵ ئەوەشدا من هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نیم ئیستغلالی هاوڵاتی بکرێت یاخود ئەم مەسەلەیە بکرێتە بابەتێکی فشار لەسەر حسابی گیرفانی خەڵک، بەڵام دەبێت هەمووان پابەندی یاساکانی هاتوچۆ بین".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan