کوردستانی
ژمارەی ژەهراویبووانی خواردنگەکەی زاخۆ گەیشتە 185 کەس
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
شه‌وی رابردوو به‌هۆی خواردنی خواردنگه‌یه‌كه‌وه زیاتر له 185 كه‌س روویان له نه‌خۆشخانه‌كانی زاخۆ كردووه و ده‌ركه‌تووه كه ژه‌هراوی بوون و خاوەنەکەی دەستگیرکراوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هەشتی ئه‌یلولی 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند "دوای پێگه‌یشتنی زیاتر له 52 راپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه جیاوازه‌كانی زاخۆ كه ده‌ریان ده‌خست حاڵه‌تێكی زۆری ژه‌هراویبوون رووی تێكردوون، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌موویان له‌یه‌ك خواردنگه نانیان خواردووه و له‌ئێستادا خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه".
هاوكات ئه‌میر عه‌لی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خواردنگه‌كه نانیان خواردووه بۆ 185 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان تاوه‌ك و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون و چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت".
ر. ئ

بیروڕا