کوردستانی

ئەم وەزارەتە خانەنشینبوونی راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم وەزارەتە خانەنشینبوونی راگرت
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا خانەنشینبوونی ئارەزوومەندانە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکرا بەشێوەیەکی بەپەلە بڕیارەکە راگیرا.

هۆشمەند حەیدەر، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە رایاگەیاندووە "بەهۆی ئەوەی جێگرەوەمان نەبوو بۆ ئەو پێشمەرگانەی خۆیان خانەنشین دەکر و بۆشایی ساربازیمان بۆ دروست دەبوو بەپەلە بڕیارەکەمان هەڵوەشاندەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بە نووسراوێک سەرجەم یەکەکانی پێشمەرگەمان ئاگادارکردووەتەوە مامەڵەی پێشمەرگەکان رابگرن تاوەک و کاتێکی نادیار و جارێکی دیکە بڕیاری لەبارەوە دەدرێتەوە".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت پێشتر بڕیاردرا هەر پێشمەرگەیەک 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و تەمەنی گەیشتبێتە 45 ساڵ دەیتوانی بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە خۆی خانەنشین بکات.

ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan