کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی هەواڵێکی میدیا عیراقییەکان رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
پۆلیسی سلێمانی ئەو هەواڵەی میدیا عیراقییەکان رەتدەکاتەوە کە دەڵێن "دوو کچی عەرەب دوای ئەوەی دایك و برایەکی خۆیان دەکوژن و هەڵدێن بۆ سلێمانی و دواتر لەلایەن پۆلیسی سلێمانی-یەوە دەستگیردەکرێن".
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە گوایە پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە دایک و برایەکی خۆیان کوشتووە و لە باشووری عیراقەوە هاتوونەتە سلێمانی، دوورە لە راستییەوە".

ئەوە لەکاتێکدایە بەشێک لە میدیا کوردییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە میدیا عیراقییەکانی وتووە ئەو دوو کچەی کە دایک و برایەکیان لە شاری تکریت کوشتووە هەڵهاتوون بۆ سلێمانی و لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکراون".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا