کوردستانی

نرخی گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستان هەرزانبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستان هەرزانبووە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف`

بەهۆی ئەو کەشەی کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ کۆمپانیاکانی گواستنەوەی عومرەکاران-یان رەخستاندووە، نرخی عومرەکردن هەرزانبووە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت "بەراورد بەساڵانی رابردوو نرخی عومرە زۆر هەرزانبووە".

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەوج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێستا ئێمە نرخی عومرە دیاریناکەین وەک ساڵانی رابردوو، بەڵام ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو نرخی عومرەکردن زۆر هەرزانبووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد "نوێنەرمان هەیە لە وڵاتی سعودییە و فڕۆکەخانەکان و بەردەوام چاودێری ئەو خزمەتگوزارییانە دەکەن کە پێشکەش بە عومرەکاران دەکرێت"، وتیشی "دەبێت خزمەتگوزارییەکان بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بێت".

ئەوە لە کاتێکدایە، لەئێستادا باس لەوە دەکرێت کە نرخی عومرەکردن لەڕێگەی وشکانییەوە  لەنێوان 400 بۆ 450 دۆلاردایە، و گەشتی ئاسمانیش نرخی لەنێوان 800 بۆ 900 دۆلاردایە.

ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan