کوردستانی
سێ ژن بە تۆمەتی رفاندنی کچێک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ژنی راگەیاند بە تۆمەتی رفاندنی کچێک و دەست بەسەرکردنی لە ماڵێکدا.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەشی پۆلیسی ناوشار / رۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی کوردستان سێ تۆمەتباری ئافرەتیان بەناوەکانی (ژ. ا. س.) و (ژ. خ. م.) و (هـ. خ. م.) دەستگیرکرد بە تۆمەتی رفاندنی کچێک و دەست بەسەرکردنی لە ماڵێک لە گەڕەکی (کەرتی 55)ی ماردین دواتر کاری بەدڕەوشتیان پێ ئەنجام داوە و داویانە بە ئافرەتێکی تر بەناوی (ت) کە ئەویش هەمان کاری پێکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای دەستگیرکردنیان تۆمەتباران دانیان نا بەتاوانەکەیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بە پێی مادەی (3ی بغاء) بۆ رێکخرا، رەوانەی دادگە کران".
س.ر

بیروڕا