کوردستانی
چەند بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی کارەباوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلولی 2022 کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێری کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەران و فەرمانگەکانی کارەبای هەولێر کۆبووەوە.
بەپێی راگەیاندراوەكە لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- بۆ وەرزی زستان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکرێت.
- هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچیەکان فراوان دەکرێت.
- جەخت لەسەر وەرگرتنی كرێی کارەبا کرایەوە.
- کار بۆ کەمکردنەوە و چارەسەری بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەکرێت.
- دوو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابیندەکرێت.
- دەوامی دوانیوەڕوان تا کاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ بەشی فرۆشتنی وزە دەکرێتەوە.
س.ر

بیروڕا