کوردستانی
بڕیارێکی نوێ لەبارەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییەوە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتییەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد کە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ ئاسانكردنی كاروباری هاوڵاتییان و لە بەرژەوەندیی گشتی و كەمكردنەوەی رۆتین لە فەرمانگە حكومییەكان لە ژێر رۆشنایی بەیانی ژماره 37ی ساڵی 2021 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا دەسەڵات بدات بە هەرسێ بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای هەولێر ، سلێمانی ، دهۆك. بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم بڕیارە بۆ كەمكردنەوەی ئەركی سەرشانی هاوڵاتییانە و چیتر بۆ دەرهێنانی ئەم مۆڵەتە لە شار و شارۆچكەكانەوە سەردانی بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ نەكەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لە 12ی ئەیلولی 2022 مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە هاتوچۆی گشتی رادەگیرێت و هاوڵاتییان دەبێت سەردانی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی شارەكانیان بكەن بۆ دەرهێنانی ئەم مۆڵەتە".
س.ر
س.ر
بیروڕا