کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لەبارەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لەبارەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی
مەودا میدیا-

 هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاکان کە هەر یەک لای خۆیەوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدات بە هاوڵاتییان بە پشت بەستن بە رێنماییەکان، بەبێ گەڕاندنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی (سلێمانی، هەولێر و دهۆک)ی کردوە، تیایدا هاتووە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و کارئاسانی بۆیان دەسەڵات دراوە بەو بەڕێوەبەرایەتییانە کە هەر یەک لای خۆیەوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدات بە هاوڵاتییان بە پشت بەستن بە رێنماییەکان".

ئەوەش خراوەتەڕوو "چیدی هاوڵاتی پێویست ناکات سەردانی هاتوچۆی گشتی هەرێم لە پارێزگای هەولێر بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی، بەڵک و هەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاکەی خۆی دەتوانێت ئەو مۆڵەتە بەدەست بهێنێت".

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش ئاشکراکراوە "ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی رۆتینە لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan