کوردستانی

هەپەگە کوژرانی شەش سەربازی تورکیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە کوژرانی شەش سەربازی تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا-

ھێزەکانی پاراستنی گەل- ھەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی 13 چالاکی ھێزەکانیان، شەش سەربازی تورکیا لە سنووری پارێزگای دھۆک کوژران کە یەکێکیان پلە باڵا بووە، تورکیاش دەڵێت، لە دەوورووبەری عەفرین چوار گەریلا کوژراون.

لە راگەیەندراوێکدا ھێزەکانی پاراستنی گەل- ھەپەگە ئاماژە بەوەدەکات، چالاکییەکان لە ناوچەکانی زاپ و خواکوڕک لە سنووری پارێزگای دھۆک ئەنجام دراون و بەھۆیانەوە شەش سەربازی تورکیا کوژراون کە یەکێکیان پلە باڵا بوو، ھەروەھا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش تێکشکێندراوە.

باسی لەوەشکردووە، لە سێ رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا 13 جار بە چەکی کیمیایی و شەش جار بە فڕۆکەی جەنگی و 10 جار بە ھەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانی سنوورەکانی ھەرێمی کردووە. 

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیاش رایگەیاند، لە دەوورووبەری شاری عەفرین لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، چوار گەریلا کوژراون.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan