کوردستانی
مەلا یاسین بۆ مەودا میدیا: دەستگیرنەکراوم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
خاوەنی کۆمپانیای بەڕێز و وتەبیژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دەستگیرکردنی دەکات و دەشڵێت "هەندێک کەس دژی هەنگاو و هەڵوێستەکانمانن و نایانەوێت ئارامی لە سلێمانیدا هەبێت".
ئەمڕۆ شەممە 10ی ئەیلولی 2022 مەلا یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئەو هەواڵەی رەتکردەوە کە باس لە دەستگیرکردنی دەکات و تایبەت بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "دەستگیرنەکراوم و ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە و کاک قوباد تاڵەبانی دڵنیایی پێداوم کە پشتیوانکردنی هەنگاوەکانمان دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەبەرهێنین و کەشێکی ئاراممان دەوێت بۆ سلێمانی، دیارە کەسانێک دژی ئەوەن و پڕوپاگەندە دژی کۆمپانیاکەمان و خودی خۆم بڵاودەکەنەوە"، دووپاتیشیکردەوە "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە، هەندێک کەس دژی هەنگاو و هەڵوێستەکانمانن و نایانەوێت ئارامی لە سلێمانیدا هەبێت".

وتیشی "ئەمڕۆ جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی پەیوەندی پێوەکردم و جەختیکردەوە کە پشتیوانی هەنگاوەکانمانە، منیش هەر پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ پشتیوانیکردنی وەبەرهێنان و هەنگاوەکانی چاکسازیی".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە "لەسەر شکستهێنانی 16 پرۆژەی نیشتەجێبوون و فرۆشتنەوەی مۆڵەت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ مەلا یاسین مەحمود، وەبەرهێن و وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان دەرکراوە".
ر. ئ
بیروڕا