کوردستانی
بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رۆژئاوای کوردستان تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بەردەوامن لە بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر ئەو گوند و ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدەدایە.
لە رۆژئاوای کوردستان تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بەردەوامن لە بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر ئەو گوند و ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدەدایە.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، گوندەکانی (گۆزەلییە و تەویل) کە دەکەونە رۆژئاوای ناحیەی تەل تەمر، تۆپباران کردووە، ھەروەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاش رێگەی نێودەوڵەتی (ئێم فۆر)ی لە رۆژئاوای تەل تەمر بۆردوومان کردووە.
ھاوکات گوندی (ئەلخاڵدیە)ی سەر بە قەزای عەین عیسا تۆپباران کراوە و لە ئەنجامی ھێرشەکەش کەسێک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


