کوردستانی

بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان کارێکی جیاواز دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان کارێکی جیاواز دەکرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت  نرخی 230 جۆری دەرمان یەکدەخرێت، ئاماژەی بەوەشکرد یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان ئەو کارە دەکرێت.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 10ی ئەیلولی 2022 رایگەیاند "ھاوڵاتییانی خۆشەویست، سڵاوی خوداتان لێبێت، بۆ یەکەمینجار لە ئەزموونی حوکمڕانی ھەرێمی کوردستاندا نرخی 230 جۆری دەرمان یەکدەخرێت و بە کوالێتی و ستاندەری جیھانی دەخرێتە بەردەستی ھاوڵاتییان لە نەخۆشخانەکانی حکومی لە ھەرێمی کوردستان". 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا کاڵای دیکەش بەم شێوەیە لە هەرێمی کوردستان رێکدەخرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan