کوردستانی

نرخی ماسی لە بازاڕەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی ماسی لە بازاڕەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت نرخی ماسی بەشێوەیەکی گشتی دابەزینێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، ئاماژە بەوەشدەکات بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی ئاو کاریگەری لەسەر سامانی ماسی نەکردووە.

سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نرخی ماسییەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی ماسی بەشێوەیەکی گشتی دابەزینێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەهۆی رێگەدان بە هاوردەکردنی ماسی لە ئێران و ناوەڕاست و باشووری عیراق، هەروەها پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ لەم وەرزەدا و نەمانی قەدەغەی راوەماسی".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی ئاو کاریگەری لەسەر سامانی ماسی نەکردووە، هەروەها لەئێستادا ئامێری ئۆکسجین بەکاردەهێنین کە جوڵانەوەی بەردەوام بە ئاوەکە دەدات و دەبێتە هۆی فێنکبوونەوەی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan