کوردستانی

لەبارەی ئەنجامدانی حەج و عومرە بەڕێگەی وشکانی لە هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی ئەنجامدانی حەج و عومرە بەڕێگەی وشکانی لە هەرێم روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەک و ئێستا کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان گرێبەستی رێگە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتی سعودیە و هەیە و گرێبەستی رێگەی وشکانی نەکراوە.

ئەمڕۆ شەممە 10ی ئەیلولی 2022، شێخ نیاز راغب، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "گەشتکردنی ئایینی هاوڵاتییان بۆ وڵاتی سعودییە بەڕێگەی وشکانی تەنها لە پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا هیچ کۆمپانیایەکی هەرێمی کوردستان گرێبەستی بۆ گەشتپێکردنی هاوڵاتییان بەڕێگەی وشکانی نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە ئیتر کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانیش ئەو رێگەیە بۆ هاوڵاتییان بەردەست بخەن و نرخەکانیش زۆر کەمدەبێتەوە بەشێوەیەک دەبێتە 50% یاخود 60%ی ئەو نرخەی ئێستا بۆ گەشتی ئاسمانی هەیە".

ئەمە لەدوای ئەوەدێت، لە رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوودا یەکەم کاروانی عومرەکارانی عیراق بەڕێگەی وشکانی بەرەو وڵاتی سعودییە بەڕێکەوتن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan