کوردستانی

ریکلامی سەرشەقامەکان لادەبرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریکلامی سەرشەقامەکان لادەبرێن
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ھە‌ڵمە‌تی لابردن و لێكردنە‌وە‌ی ڕیكلامی نایاسایی دەستپێكرد و رایدەگەیەنێت ئەو ریکلامانە سیمای شاریان ناشرین کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 10ی ئەیلولی 2022 سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "لەبەردەوامیی كار و چالاكییەكانی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی، ھە‌ڵمە‌تی لابردن و لێكردنە‌وە‌ی ریكلامی نایاسایی لەلایەن بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی و زیادە‌ڕۆییەوە بە ‌ھاوكاریی بە‌شی پۆلیسی شارە‌وانی دەستیپێكرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "ھە‌ڵمە‌تێك بە ‌مە‌بە‌ستی لێكردنە‌وە‌ی ریكلامی نایاسایی بە‌شێك لە ‌خاوە‌ن كارگە‌ و پێشانگەكان و كاسبكاران لە شە‌قام و دیواری راگرەكان و ستوونی كارە‌با دەستیپێكردووە كە بۆ بە‌رژە‌وە‌ندیی خۆیان بەكاریانهێناوە و ریكلامیان بە ‌زیادە‌ڕۆیی لەسە‌ر موڵكی گشتی داناوە و ‌دە‌بێتە‌ ھۆی تێكدانی سیمای جوانیی شارە‌كە‌مان، هەروەها ھە‌ڵمە‌تە‌كە‌ سە‌رجە‌م شوێنە‌ گشتییە‌كانی شاری سلێمانی دەگرێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan