کوردستانی

حکومەتی هەرێم بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئاشکرادەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئاشکرادەکات
مەودا میدیا-

وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت 15 ملیۆن و 700 هه‌زار كتێبی نوێ بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) چاپكراوە، ئاماژە بەوەشدەکات تێچووی ئەو کتێبانە 17 ملیار دیناربووە.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند "له‌ سۆنگه‌ی گرنگیپێدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 15.7 ملیۆن كتێبی نوێ چاپكراوه‌ به‌ گوژمه‌ی زیاتر له 17 ملیار دینار.

له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، له‌ماوه‌ی رابردوو به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 20 ملیار دینار تەرخانکرا بۆ دابینکردنی پێداویستی قوتابخانەکان، هاوکات 46 ملیار و 600 ملیۆن دیناری دیکەی تەرخانکرد بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی بینای قوتابخانەی نوێ.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan