کوردستانی
شێوازی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مانگێك یان دوو مانگی دیكە مووچەی خانەنشینیان دەكرێت بە ئەلیكترۆنی بە كارت دابەشدەكرێت.
حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە باسنیوزی راگەیاندووە "بانك ئامادەیی هەبێـت، یان كەرتی تایبەت بێتە سەر خەت، یان وەزارەتی دارایی كۆمپانیایەك بهێنێت، ئەوا مانگێك یان دوو مانگی دیكە مووچەی خانەنشینیان دەكرێت بە ئەلیكترۆنی بە كارت دابەشدەكرێت".
ئاماژەی بەوەکرد "چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین بزانین پلانیان چییە، ئێمە ئیشەکانمان تەواو کردووه، ئەگەر بانکەکان ئامادە بن، دەتوانین لەگەڵیان رێک بکەوین، بەڵام ئەوە تەواو بووە، كە مووچەی خانەنشینی بە ئەلیكترۆنی دابەشدەكرێت".
س.ر

بیروڕا