کوردستانی

وەڵامی بارزانی و حەلبوسی سەدر تووشی شۆک دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەڵامی بارزانی و حەلبوسی سەدر تووشی شۆک دەکات
مەودا میدیا-

بارزانی و حەلبوسی داواکەی سەدریان لەبارەی کشانەوە لە پەرلەمان رەتکردەوە و رایانگەیاند، لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێدان و دواتریش ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە لە عیراق-دا و مانەوەی پەرلەمانی عیراق و بەردەوامبوونی کارەکانی تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی نوێ.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلوولی 2022 لە پیرمام مەسعود بارزانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان کۆبووەوە، لەدوای کۆبوونەوەکە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەردوولا جەختیان "لە گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە ئەویش لەدوای ئامادەسازییە یاساییەكان و بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكانی بەر لە پێكهێنانی حكومەتێك كە خاوەن سەلاحیاتی تەواو بێت و متمانەی هەموو لایەك لەسەر بەرنامەكانی بێت. جەختیش لە پێویستیی بەردەوامیی كاروباری ئەنجومەنی نوێنەران هەتا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كرایەوە".


دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:
 
رۆژی یەكشەممە 11ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێزان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد.
 
لە دیدارەكەدا دەرهاوێشتە نەرێنییەكانی بارودۆخی سیاسی لەسەر وڵات و پێویستیی پشتبەستن بە زمانی دیالۆگ و پەیڕەوكردنی شێوازە دەستووری و یاساییەكان تاوتوێ كرا. ئەویش لەپێناو تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان و گەییشتن بە چارەسەری وا كە لە بەرژەوەندیی گەلانی عیراق بێت.
 
هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە ئەویش لەدوای ئامادەسازییە یاساییەكان و بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكانی بەر لە پێكهێنانی حكومەتێك كە خاوەن سەلاحیاتی تەواو بێت و متمانەی هەموو لایەك لەسەر بەرنامەكانی بێت. جەختیش لە پێویستیی بەردەوامیی كاروباری ئەنجومەنی نوێنەران هەتا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كرایەوە.
 
هەردوولاش ئامادەیی خۆیان راگەیاند بۆ بەشدارییەكی بنیاتنەرانە لە نزیككردنەوەی بۆچوونی هەموو لایەنەكان و هەروەها هەڵنانی هەر هەنگاوێك كە خزمەتی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاساییشی هاوڵاتییان بكات.
 
هەر لەو دیدارەدا هاوپەیمانێتیی سەروەری و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئەوە كۆك بوون كە لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن بۆ گەڵاڵەكردنی هەڵوێستی هاوبەش لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan