کوردستانی

شێوەزارێکی نوێ بۆ پرۆگرامی خوێندن زیاددەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوەزارێکی نوێ بۆ پرۆگرامی خوێندن زیاددەکرێت
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رایگەیاند، رێنمایی پێویست بۆ زیادکردنی شێوەزاری هەورامی بۆ ناو پرۆگرامی خوێندن لە ناوچە هەورامی نشینەکان پێشکەشکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلولی 2022، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری سەرپەرشتی کردووە رێنمایی پێویست بۆ پێشنیازی زیادکردنی شێوەزاری هەورامی لە ناوچە هەورامی نشینەکان پێشکەشکراوە و کارەکانی بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "گەڕاندنەوەی دەستنووس و بەڵگەنامە کوردییەکان لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەژمارنەکردنی نمرەی زمانی کوردیی لە قۆناغی 12ی ئامادەیی یەکێکبوون لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan