کوردستانی
هەولێر؛ دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە بەشەناوخۆیی کچان دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن لە بەشەناوخۆیی کچان دەستگیرکردووە، تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادان راگیروان.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن لە بەشەناوخۆیی کچان دەستگیرکردووە، تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادان راگیروان.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانیان دوو کەسیان بەتۆمەتی دزیکردن لە بەشەناوخۆییەکی کچان دەستگیر کردووە، دوای ئەوەی چەند خوێندکارێکی کچ سکاڵایان تۆمارکردووە کە کەلوپەلەکانیان دزراون.
راشیگەیاند، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە و لەکاتی دەستگیرکردنیان دوو دەمانچەیان پێبوە، هەروەها ئەو کاڵایانەی دزراوبوون دەستیانبەسەردا گیراوە و هەردوو تۆمەتباریش بەگوێرەی مادەی 446 لە یاسای سزادان راگیراون.
https://www.facebook.com/Hoger.gallale/videos/3338118286510324
ر. ئ
بیروڕا


