کوردستانی
سیستمی وەرگرتنەوەی پارەی سزاکانی هاتوچۆ راگیراوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر سیستمی وەرگرتنەوەی پارەی سزاکانی هاتوچۆ بەشێوەی قیست هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵکو راگیراوە تاوەکو سەرجەم تابلۆکانی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێن.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر سیستمی وەرگرتنەوەی پارەی سزاکانی هاتوچۆ بەشێوەی قیست هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵکو راگیراوە تاوەکو سەرجەم تابلۆکانی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "کارکردن بە سیستهمی قیست بۆ وەرگرتنەوەی سزای هاتوچۆ لە وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە و هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام لەوەتەی سیستهمی گۆڕانی تابلۆکان کاری پێ دەکرێت، سیستهمی قیست راگیراوە".
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت "ئەگەر لەئێستادا سیستمی وەرگرتنەوەی پارەی سزاکانی هاتوچۆ بەشێوەی قیست بەردەوامبێت گرفتمان بۆ دروست دەکات، بۆیە تا میکانیزمێکی نوێ دەدۆزینەوە چاوەڕێ دەکەین".
وتیشی "هەر کاتێک تابلۆکان هەمووی گۆڕدران و هیچ کێشەیەک نەما، ئەوا بێگومان سیستمی قیست کارا دەکرێتەوە، بۆیە کاتێک تابلۆیەک دەگۆڕین ئەگەر پێشتر سزای لەسەر بوبێت، ئەوا سزاکەی ساف دەکرێت، تا تەواوی تابلۆکان نەگۆڕدرێن سیستمی قیست کارا ناکرێتەوە".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


