کوردستانی
سلێمانی؛ 16 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، 16 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە درێژەی هەڵمەتی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوە و بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا لەسەر بڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان 16 تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان دانیشتووی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانن لە رەگەزی نێر و مێیان تێدایە، کە پێنج لە تۆمەتبارەکان بازرگانن و ئەوانەی دیکە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن، سەبارەت بەو مادانەی بەکاریانهێناون و مامەڵەیان پێوەکردوە لە جۆری (کریستاڵ و حەشیشن).
باسی لەوەشکرد، لەئێستادا سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەکانی (26, 30) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی 2020 راگیراون.
ر. ئ

بیروڕا